ما را دنبال کنید:

پرۆژه‌کانی رێکخستن

پرۆژه‌کانی رێکخستن

پڕۆژەی ڕێکخستنی سەرچاوەکانی کتێبخانە یەکێکە لەو خزمەتگوزاریانەی کە کۆمپایای پەیامی حەننان پێشکەش بە کڕیارەکانی خۆی دەکات. هەر کتێبخانەیەک بۆ ئەوەی کە بتوانێت تەواوی سەرچاوەکانی خۆی بە چەشنێک دەربێنێت کە بەکارهێنەران بتوانن لەناویاندا بگەرێن و بە ئەمانەتیان وەربگرن، پێویست بە ئەنجامی چەند پرۆسەیەک هەیە. ئەم پڕۆسانە بریتین لە ڕێکخستن و تەیار کردنی سەرچاوەکان. بەهۆی زۆریی زانیاریەکان و جۆربەجۆر بوونی ئەو ئامرازانەی کە زانیاریەکان دەخرێنە سەریان، ئەنجام دانی ئەم پڕۆسە پێویستی بە سەرف کردنی تێچووی کات و توانای مرۆیی باڵا هەیە. پەیامی حەننان بە ئەنجامی چەندین پڕۆژەی گەورە و سەرکەوتوانە لەم بوارەدا، یارمەتیی زۆر ناوەندی داوە و بە ئەنجامدانی پڕۆژەکانی ڕێکخستن وتەیار کردنی سەرچاوەکان، باشترین کۆکراوە بۆ بەکارهێنەران بە دیاری دێنێت.